دانیشتوانی پێنجوێن بۆ وەرگرتنی ئاگاداردەکرێنەوە



قائیمقامیەتی پێنجوێن هاووڵاتییانی بەشێک لە گەڕەکەکانی پێنجوێن ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ نەوت دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی پێنجوێن بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری هاووڵاتییانی قەزای پێنجوێن لەسنوری (گەڕەکی ڕزگاری،ماڵەکانی لای مزگەوتی کێلوییەکان،ماڵەکانی نزیک بەنزینخانەی ئاڵا)دەکەین کەنەوتیان وەرنەگرتووە، سبەینێ سێشەممە (13-12-2022) نەوتی سپی دێت بۆ قەزای پێنجوێن و بەسەرهاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

قائیمقامیەت داوا لە هاووڵاتییان دەکات کەتەنها لە گەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوت بەسەر هەموو ماڵێکدا دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نەوت لە سەنتەری شارەکان دابەشنەکراوە.

هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
پێشت هەفتەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
سودانی شەش مانگ دەداتە وەزیرەکانی کابینەکەی
دواتر سودانی شەش مانگ دەداتە وەزیرەکانی کابینەکەی
ەیوەندیدار