چوار کەس بەڕووداوی هاتووچۆ بریندار دەبن


بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان چوار کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەنزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا – بارهەڵگر، شۆفێری مازداکە برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوێکی تری هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای گوندی “لانەستی” لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز – نیسان سەنی، ڕوویدا بەهۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنییەکە بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە.

بەوێنە؛ “درۆن”ێك لە نزیك ئامێدی كەوتەخوارەوە
پێشت بەوێنە؛ “درۆن”ێك لە نزیك ئامێدی كەوتەخوارەوە
ئەمجارەش دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت
دواتر ئەمجارەش دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت
پەیوەندیدار