ئەردۆغان: حەماس تیرۆریست نییە و سەردانەکەشم بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە


سەرۆك کۆماری تورکیا، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کرد و لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەشی بۆ ئیسرائیل، ڕەتیکردەوە بزووتنەوەی حەماس بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لە وتاری هەفتانەی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان باسی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کرد.

ئەردۆغان ڕایگەیاند، دژی هێرشکردنە سەر مەدەنییەکانین بە مەدەنییەکانی ئیسرائیلیشەوە، ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە، بەڵام هەرگیز ڕازی نابین بەوەی لە بری مامەڵەکردن وەك دەوڵەتێك، وەکو ڕێکخراوێك هەڵسوکەوت بکات.

وتیشی: ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە خوێناویترین و دڕندەترین هێرشی لە مێژوودا دەستپێکردووە و ئامانجیش لێی بەرگری لەخۆکردن نییە، بەڵکو تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی دەکرێت.

ئەردۆغان ڕەتیشیکردەوە بزووتنەوەی حەماس بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەسف بکرێت و ڕایگەیاند، حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بەڵکو بزاڤێکی ئازادیخوازە و موجاهیدن و لە پێناو پاراستنی خاك و خەڵکەکەیان تێدەکۆشن.

سەبارەت بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەشی بۆ ئیسرائیل، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: “تەنها یەک جار تەوقەم لەگەڵ ناتانیاهۆ کردووە، بێگومان نیازمان باش بوو، بەڵام ئەو خراپ بەکاریهێنا، پلانمان هەبوو سەردانی ئیسرائیل بکەین، بەڵام ناچین و هەڵمانوەشاندەوە”.

میسر: هێزمان هەیە و بۆبەرگری لەخۆمان بەکاری دەهێنین
پێشت میسر: هێزمان هەیە و بۆبەرگری لەخۆمان بەکاری دەهێنین
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، ١٠ دۆسیەی تاوانی هەیە
دواتر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، ١٠ دۆسیەی تاوانی هەیە
پەیوەندیدار