حەسەن نەسروڵا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەماس و جیهاد کۆبووەوە



حەسەن نەسرولا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی کە بەیەکێک لە نەیارەکانی ئیسرائیل دادەنرێت لەگەڵ ساڵح العاروری سەرکردەی حەماس و زیاد النخالە سەرکردەی بزوتنەوەی جیهاد کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکەی نەسروڵا لەگەڵ هەردوو سەرکردەکە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی جەنگ و سەرکەوتنەکانی ئەو هێزانەبوو بەرامبەر سوپای ئیسرائیل لە غەززە.

لایخۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، تەلەفزیۆنی ئەل مەنار کە زمانحاڵی حزبوڵای لوبنانییە دەربارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەد اهەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش کراوە دەربارەی جەنگی نێوان فەلەستینییەکان و دەوڵەتی ئیسرائیل و ئەوەی لەلایەن هێزەکانی بەرگری فەلەستینەوە بەرامبەر ئیسرائیل ئەتا ئەم ساتەوەختە ئەنجامدراوە بە سەرکوتنێکی گەرەیان لەقەڵەمداوە.”

حزبوڵا و لایەنە فەلەستینییەکان کە لە لوبنانەوە کاردەکەن چوونەتە هێڵی شەڕی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەزە. سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل ڕۆژانە گرژی بەخۆیەوە دەبینێت و شەڕی مووشەک لەلایەن هەریەکە لە حزبوڵا و لایەنە فەلەستینییەکان لە لایەکەوە و سوپای ئیسرائیل لە لایەکی دیکەوە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری توندی بە حزبوڵای لوبنانیدا نەبنە بەشێک لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ئەگەرنا زیانێکی گەورەیان بەردەکەوێت بەجۆرێک کە پێشبینییان نەکردووە.

مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت
پێشت مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت
دواتر واشنتۆن وردەکاریی بە ئامانجگرتنی هێزەکانیی لە عێراق و سوریا ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار