واشنتۆن وردەکاریی بە ئامانجگرتنی هێزەکانیی لە عێراق و سوریا ئاشکرا کرد





وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە١٣ جار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج.

هیزە چەکدارەکان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان کرد، بەهۆی پشتیوانی واشنتۆن بۆ تەلئەبیب لە دوای هێرشەکەی حەماس کە لە ٧ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد و زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس لە ئیسرائیل بەهۆیەوە کوژران.

فەریق پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “لە نێوان ١٧ی تشرینی یەکەم و ٢٤ی تشرینی یەکەم، هێزی ئەمریکی و هاوپەیمانان زیاتر لە ١٠ جار لە عێراق و سێ جار لە سوریا هێرشیان کراوەتە سەر”.

بەگوێرەی ئەوەی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی هێرشبەری یەک ئاراستەیی ئەنجام دراون، ئەو گروپانەی ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن لەلایەن سوپای پاسداران و ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

حەسەن نەسروڵا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەماس و جیهاد کۆبووەوە
پێشت حەسەن نەسروڵا لەگەڵ سەرکردەیەکی حەماس و جیهاد کۆبووەوە
مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی مامۆستایان ڕاگەیاند
دواتر مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی مامۆستایان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار