پنتاگۆن: لە حەوت ڕۆژدا ١٣ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا



وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناسراو بە (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، “لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە عێراق ١٠ جار و لە سوریا سێ جار و بە گشتی ١٣ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا”.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، پاتریک رایدەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست کرد.

ڕایدەر وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێرشەکان لە لایەن ئێران و سوپای پاسدارانەوە پێشتیوانیان لێ دەکرێت، وتی: “ئەگەری ئەوە دەدەین کە لە داهاتوودا هێرشی گرووپەکانی نزیک لە ئێران و بە گشتی ئێران خۆی،  بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە زیاد بکات”.

جەختیشی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا لە چوارچێوەی بەرگریی ڕەوا لە خۆی، ئامادەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و کارمەندانی.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەو سێ مووشەکەی لە  ١٩ی تشرینی یەکەمەوە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا، رایدەر وتی: “مەودای ئەم مووشەکانە ٢ هەزار کیلۆمەترە و ئەگەر نەخرابانە خوارەوە بە ئەگەرێکی زۆر دەگەیشتنە ئیسرائیل”.

مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی مامۆستایان ڕاگەیاند
پێشت مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی مامۆستایان ڕاگەیاند
ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان لە داڕمان نزیکبووەتەوە
دواتر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان لە داڕمان نزیکبووەتەوە
ەیوەندیدار