ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: ئەو هەڵەی ئێمە لە عێراق کردمان ئێوە لە غەززە مەیکەن


بەگوێرەی هەواڵیکی تۆڕی ” سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی  ئەمڕۆ چوارشەممە، سەربازانی ئەمریکا ئامۆژگاریی و وریاییەکیان داوە بە هێزەکانی ئیسرائیل و ئاماژەیان بەوەکردووە هێزەکانی ئیسرائیل ئەو هەڵەیە نەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕابردوودا لە عێراق کردوویانە.

سەربازەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، شەڕی سەر شەقام و ماڵ بەماڵ شەڕێکی قورسە و پیویستی بە تەکنیکی سەرکەوتوو هەیە بۆ ئەو مەبەستەش شەڕی فەلوجەیان لە ساڵی ٢٠٠٤دا بەنموونە هێناوەتەوە کاتێک ئەمریکا هێرشی زەمینی بۆسەر ئەو شارە دەست پێکرد و زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.

لەبەرامبەردا ئامۆژگاری سەربازان و باڵی سەربازی و هێزەکانی ئیسرائیل دەکەن لەپێناو پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی هێرشی زەمینی ئەنجام نەدەن، بەڵکو لەبری ئەوە ئامانجەکانیان لەڕێگەی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بەوردی دیاری بکەن و بیانپێکن.

باستیان لەوەشکردووە، لە ئێستادا حەماس هاوشێوەی داعش لە عێراق خاوەن کۆمەڵێکی زۆر لە تونێلن بۆیە شەڕکردنی زەمینی کارێکی قورس دەبێت و زیاتر لەوەیە کە پێشبینی دەکەن، هەروەها ئەمریکا جەنەراڵێکی هێزی دەریایی ئەمریکی ناردووەتە ئیسرائیل بۆ ئەوەی راوێژ بە سەربازانی ئیسرائیل بکات و شێوازی هێرش و تاکتیکەکانیان فێربکات.

ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان لە داڕمان نزیکبووەتەوە
پێشت ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان لە داڕمان نزیکبووەتەوە
ئەمریکا داوا دەکات هێرشبەرانی سەر بنکەکانی لە عێراق بدۆزرێتەوە
دواتر ئەمریکا داوا دەکات هێرشبەرانی سەر بنکەکانی لە عێراق بدۆزرێتەوە
پەیوەندیدار