سوریا کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی ڕاگەیاند



هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر چەند پێگەیەکی سووریا کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی لێکەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 01:45 خولەکی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دەوروبەری دەرعا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئاکامی هێرشەکەدا هەشت سەرباز کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، جگە لە زیانە گیانییەکان، هێرشەکە زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

لە دوای هێرشەکانی 7ی ئەم مانگەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا دەڕوات و گروپەکانی بەرەی ئێران هەڕەشەی فراوانکردنی جەنگ لە ئیسرائیل دەکەن.

ئەمریکا داوا دەکات هێرشبەرانی سەر بنکەکانی لە عێراق بدۆزرێتەوە
پێشت ئەمریکا داوا دەکات هێرشبەرانی سەر بنکەکانی لە عێراق بدۆزرێتەوە
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەخرێتەکار
دواتر کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەخرێتەکار
ەیوەندیدار