بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە


سەرەڕای زیادكردنی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەشێوەی كاش، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 24ی ئۆكتۆبەر، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناریی عێراقی جارێكی دیكە بەرزبووەوە و بەراورد بە كاتی داخستنی لە دوێنێ‌ ئێوارە، هەزار دینار بەرزبۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا بەهای 100 دۆلار بە 161 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا دوێنێ‌ ئێوارە بە 160 هەزار و 750 دینار بوو.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری بە زیادكردنی ئاشكرا فرۆشتووە، كە نزیكەی 42 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە.

حکومەتی هەرێم تێچووی ئاوی خواردنەوەی ئاشکرا کرد
پێشت حکومەتی هەرێم تێچووی ئاوی خواردنەوەی ئاشکرا کرد
قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر
دواتر قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر
پەیوەندیدار