کرملین داوای دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان دەکات



ڕۆژی سێشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا دووپاتی کردەوە، بنەمای چارەسەری کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینە.

دیمیتری پێسکۆڤ، لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕایگەیاند،” هەڵوێستی لایەنی ڕووسیا پتەو و بێ چەواشەکارییە، سەرۆک ڤلادیمێر پوتین چەندین جار ئاماژەی بەوەکردووە کە هەموو دەرکەوتنەکانی تیرۆر شەرمەزار دەکەین، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین، پێمان وایە کە پێویستە بە زووترین کات ئاگربەست ئەنجامبدرێت و کێشەکە چارەسەر بکرێت، کە دەبێت لەسەر بنەمای دڵنیابوون لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەلەستینییەکان بێت”.

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕووسیا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەگەڵ لایەنی ئیسرائیل ئەنجام دەدات و بە بەردەوامی بیروڕایان لەگەڵدا ئاڵوگۆڕ دەکات”.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە یەکەم لێدوانیدا جەختیکردەوە لەسەر ڕەوشی توندی ئەو ناوچانەی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی تێدا سەریهەڵدا لە دوای هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی حەماس بۆ ئیسرائیل”.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ململانێیە کە ماوەی ٧٥ ساڵە بەردەوامە، بە زەبری هێز چارەسەر نابێت، بەڵکو تەنها بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی چارەسەر دەکرێت، لە ڕێگەی دانوستاندنێکی تەواو لەسەر بنەما یاساییە نێودەوڵەتییە ناسراوەکان، کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین لە چوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ لەگەڵ قودسی ڕۆژهەڵات وەک پایتەختەکەی دیاری دەکات،کە تێیدا لەگەڵ ئیسرائیل بە ئاشتی و ئاسایش بژین”.

تەندروستی فەلەستین داڕوخانی تەواوەتی كەرتی تەندروستی ڕاگەیاند
پێشت تەندروستی فەلەستین داڕوخانی تەواوەتی كەرتی تەندروستی ڕاگەیاند
پارتی و گۆڕان کۆبوونەوە
دواتر پارتی و گۆڕان کۆبوونەوە
ەیوەندیدار