بەهۆی پێکدادانی ١٥٨ ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا



ئەمڕۆ سێشەممە، لەڕووداوێکی گەورەی هاتووچۆدا لە باشوری ئەمریکا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسیش برینداربوون، ئاماژە بەوەشکراوە پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدان زیاد بکات و ڕێژەکە بەرز ببێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوا بەدوای رووداوەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە کە برینی سووک و حاڵەتی مەترسیداریشی تێدایە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەمێکی زۆر بە شێوەیەکی بەرچاو ڕادەی بینینی شۆفێرەکانی کەمکردەوە و بووە هۆی پێکدادانی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەم دیاردەیە، کە پێی دەگوترێت “سوپەر تەم”، بەهۆی تێکەڵبوونی تەمی بەیانی لەگەڵ دووکەڵی ئاگر لەناوچەکە دروستبووە و بەهۆیەوە کاریگەری لەسەر بینایی شۆفێرەکان داناوە.

کەشناسی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، سوپەر تەم کاتێک دروست دەبێت تەمی سروشتی و دووکەڵی ماددە ئەندامییەکان تێکەڵ بەیەک دەبن وەک ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە دروست بووە و ڕادەی بینینی بۆ کەمتر لە سێ مەتر کەم کردووەتەوە.

کەنەدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدات
پێشت کەنەدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق دەدات
لایەنە سیاسییە تورکمانەکان کۆبوونەوە
دواتر لایەنە سیاسییە تورکمانەکان کۆبوونەوە
ەیوەندیدار