زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خستە ڕاپرسییەوە



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن، ڕاپۆرسییەك بۆ خوێندكاران ڕادەگەیەنێت.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی وەک ئاگادارن بەهۆی پێنەدانی ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرماڵەی خوێندکاران، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی ٦ هەفتەیە دواکەوتووە، بەجۆرێک کە پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە زانکۆی سلێمانی بەپێی پێوەرە زانستیەکانی بۆلۆنیا پڕۆسێس لەسەروبەندی هەڵپەساردندایە”.

ڕاشیگەیاندووە، بەناردنی نامە و پەیوەندی و یاداشت لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و نوێنەرەکانیان و کەسوکاریانەوە فشارێکی زۆر لە (سەرۆکایەتی زانکۆ) دەکرێت لەپێناو دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەسەر پێشنیاری خودی خوێندکاران بەمەبەستی گەیشتنی بۆچوون و دەنگیان بە مامۆستایان و فەرمانبەران و ئەنجوومەنی زانکۆ، ئەم لینکەی خوارەوە دانراوە تاوەکو ئازادانە ڕاوبۆچوونی خۆت بگەیەنیت.

بۆ بەشداری كردن ئێرە پڕ بكەنەوە

پێکهاتەی ناسۆر چیە و چی تێدایە و ڕێگای نوێی چارەسەر چییە؟
پێشت پێکهاتەی ناسۆر چیە و چی تێدایە و ڕێگای نوێی چارەسەر چییە؟
ژمارەی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین لە 30 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە
دواتر ژمارەی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین لە 30 هەزار كەس نزیك دەبێتەوە
ەیوەندیدار