پێکهاتەی ناسۆر چیە و چی تێدایە و ڕێگای نوێی چارەسەر چییە؟



ناسۆر، بریتیە له دروست بوونی کیسێك، کە پێکدێت لە موو و چڵك و پیسایی لە ژێر پێستی ناوچەکە، بەهۆی هەڵگەڕانەوە و کۆبوونەوەی مووەکان، دروست بوونی کون لەسەر پێستەکە و هاتنەدەرەوەی پێکهاتەی کیسەکە دروست دەبێت.

د. عەبدولواحید، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری سەبارەت بە “ناسۆر” ئاماژەی بەوەكردووە، بریتیە له دروست بوونی کیسێک، کە زۆر جار پێکدێت لە موو و چڵک و پیسای لە ژێر پێستی ناوچەی کلێنچکە (بەشی سەرەرەوەی نێوان هەردوو سمت)، بەهۆی هەڵگەڕانەوەی و کۆبوونەوەی مووەکان، دروست بوونی کون لەسەر پێستەکە و هاتنەدەرەوەی پێکهاتەی کیسەکە لێیەوه، هەندێ جار دەکرێت هەمان حاڵەت لە ناوکدا ڕووبدات.
نیشانەکانی نەخۆشی ناسۆر:
– ئازار.
– خوران.
-درووست بوونی کون.
– هەوکردن و دروست بونی دوومەڵ، کە دەبێتە هۆی:
٭سووربونەوە و هەڵئاوسانی شوێنەکە.
٭هاتنەدەروەی کێم و خوێناو بەشێوەی شلەیەکی زەردباو و بوونی بۆنی ناخۆش لە برینەکە.
٭بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

نەخۆشی ناسۆر چۆن چارەسەر دەکرێت؟ چارەسەرکردن بەڕێگای لۆرد چییە؟

نەشتەرگەری ڕێگایەکە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ناسۆر، لەژێر بەنجی عام یان نیو بەنجدا ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا کیسەکە یان گیرفانەی ناسۆرەکە بە ڕێڕەو دەرچەکەی لەگەڵ پێستی سەر ناوچەی ناسۆرەکە دەبڕێت، برینێک لەسەر ناسۆرەکە ئەکرێت و بەتەواوی پاک ئەکرێتەوە لەپیسی و مووەکان ، بەڵام برینەکە بە کراوەی بەجێ ئەهێڵدرێت ، تاوەکو یەک ئەگرێتەوە و ساڕێژ ئەبێت ،برینەکە پێویستی بە پاککردنەوە و گرینگی دانی بەردەوام هەیە و ڕۆژانە پێویستە تەداوی بکرێت ، لەو ماوەیەشدا نەخۆش ئەبێت لەجێگەدا بمێنێتەوە و خۆی بەدوور بگرێت لەکردنی زۆرێک لەکارەکانی ژیانی ڕۆژانەی.

چارەسەرکردن بەڕێگای لۆرد:
چارەسەری لۆرد : رێگا چارەیەکی نوێی زانستی ئاسانکارە بۆ بنەبڕکردن وچارەسەرکردنی نەخۆشی ناسور (ناسوری کلێچکە و ناسوری ناوک) بەبێ نەشتەگەری و تەنها بە بەنجی مەوزوعی و بەبەکار هێنانی تێکەڵە گێراوەیکی سروشتی گیایی.

چارەسەر بە ڕێگای لۆرد یەکێکە لە باشترین و کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ چارەسەری ناسۆر، لەبەرئەوەی چارەسەر بەم ڕێگایە:
– ئەگەری سەرهەڵدانەوە و دروست بوونەوەی کەمترە.
– بە بەنجی مەوزوعی دەکرێت.
– پێویستی بە کاتێکی کەمترە بۆ چاک بوونەوەی برینەکە.
– تێچووی کەمه.
– نەخۆش پاش ماوەیەکی کەم دەتوانێت دەست بکاتەوە بە چالاکی ئاسایی ڕۆژانەی.

 

ئاگادارییەك دەربارەی پسووڵەی نەوتی هاووڵاتیان
پێشت ئاگادارییەك دەربارەی پسووڵەی نەوتی هاووڵاتیان
زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خستە ڕاپرسییەوە
دواتر زانكۆی سلێمانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خستە ڕاپرسییەوە
ەیوەندیدار