سبەی ماکرۆن سەردانی ئیسرائیل دەکات



بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆشکی سەرۆکایەتی ئیلیزی کە بەکۆشکی ئیلیزی دەناسرێت، بڕیارە سبەی سێشەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی ئیسرائیل بکات و لە تەلئەبیبی پایتەخت چاوی بە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بکەوێت.

سەردانەکەی ماکرۆن بۆ ئیسرائیل لەکاتێکدایە زیاتر لە دوو هەفتەیە جەنگی غەززە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیدا بەرەدەوامی هەیە، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس لە بەرەبەیانی ٧ی ئۆکتۆبەر بۆسەر چەند شار و شارۆچکەئیەکی ئیسرائیل و کوشتن و بەدیل گرتنی سەدان سەربازی ئیسرائیل کە تائێستا زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ سەربازی ئیسرائیل کوژراون کە لەنێویاندا ٣٠ هاوڵاتی فەڕەنسی بوونیان هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی وتەکانی ماکرۆن لە ڕۆژانی کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش کردوویەتی، حەوت هاوڵاتی فەڕەنسی لە ڕیزی ئەوو کەسانەدان کە بەبێسەروشوێن لەقەڵەمدراون  کە پێدەچێت سەرجەمیان لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە بەدیل گیرابن.

کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
پێشت کەشناسی پێشبینی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند
ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی بۆردومانکردووە
دواتر ئیسرائیل هەردوو فڕۆکەخانەی دیمەشق و حەلەبی بۆردومانکردووە
ەیوەندیدار