نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوتیش دابەزی


لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نەوتیش دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ بۆ هەزار و 975 دۆلار بەرز بووەوە، ئەویش دوای دابەزینێکی کاتی کە گەیشتە هەزار و 964 دۆلار.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی و نری یەك بەرمیلی برێنت بۆ 91 دۆلار و 11 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 86 دۆلار و 92 سەنت دابەزی.

هۆکاری هەڵبەز و دابەزی نرخی زێڕ و نەوتیش بۆ بەردەوامبوونی شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە کە بازاڕەکانی جیهانی ناجێگیر کردووە.

 

سودانی لەسەر شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتە دەنگ
پێشت سودانی لەسەر شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق هاتە دەنگ
وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار