وەزیری دارایی و ئابوری لە بارەی مووچە و بودجەوە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکات



وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ هەمواری ئەو بڕگەو مادانەی یاسای بودجە کە تایبەتن بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتەکەی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە ئان مەسون بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی و ئابوری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و مایکل لومبەرادو پاشکۆی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە عیراق.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەکەدا ریاگەیاندووە، توانیومانە بۆ سێیەم جار داتاو ژمارەی مووچە خۆرو فەرمانبەرانی هەرێم لە ڕێگای دیوانی چاودێری داراییەوە بۆ حکومەتی عێراق پشت ڕاست بکەینەوەو خەرجی و داهاتەکانیش بەڕاپۆرتێکی وردو پڕ زانیاری پێشکەش بکەین.

دەشڵێت:”ئامادەکاریمان کردووە بۆ هەمواری ئەو بڕگەو مادانەی یاسای بودجە کە تایبەتن بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان”.

سەبارەت بە پرۆژە یاسای هەژماری من ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەژمارەکە پرۆژەیەکی گرنگە بۆ چاکسازی و پەیڕەوکردنی شەفافیەت لەقۆناغی داهاتودا فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش هەژمارەکەیان بۆ دەکرێتەوەو لەو ڕوەشەوە دەرگایان کراوەیە بۆ هەر هەماهەنگی و هاوکاریەک لەلایەن بانکەکانی ئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا پرسی هاندان و پشتیوانی کۆمپانیا بیانیەکان و دابینکردنی شایستەکانیان و بابەتی ڕێکخستنەوەی بانکەکان و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە بە بایەخەوە گفتوگۆی لە سەر کراو جەخت لە پشتیوانی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ئەو کێشانە کرایەوە.

May be an image of 7 people and the Oval Office

May be an image of 5 people, the Oval Office and dais

وەزارەتی کارەبا: لەمساڵدا رۆژانە ١٦ کاتژمێر و ٣٠ خولەک کارەبامان داوەتە هاووڵاتییان
پێشت وەزارەتی کارەبا: لەمساڵدا رۆژانە ١٦ کاتژمێر و ٣٠ خولەک کارەبامان داوەتە هاووڵاتییان
ئەمریکا هاووڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە، عێراق جێبهێڵن
دواتر ئەمریکا هاووڵاتیانی ئاگادار دەکاتەوە، عێراق جێبهێڵن
ەیوەندیدار