ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەبی کرد


میدیای فەرمی سوریا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی دیمەشق و حەلەب لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، هەردوو فڕۆکەخانەکە وەستاون.

ئاژانسی هەواڵی سوریا-سانا ڕایگەیاند: “سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاندووە کە نزیکەی کاتژمێر ٥:٢٥ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی بۆ سووریا ئەنجامداوە، لە یەک کاتدا بۆردوومانی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی دیمەشق و حەلەبی کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆردومانەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی مەدەنی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق و برینداربوونی کرێکارێکی دیکە و زیانی ماددی بە نیشتنەوەی ئەو دوو فڕۆکەخانە گەیاندووە، کە بووە هۆی لە کارکەوتنی هەردوو فڕۆکەخانەکە “.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە گرنگەکانی سوریا بەردەوام دووبارە دەبنەوە، بەڵام ئیسرائیل بەرپرسیاریەتی هێرشەکان ناگرێتەئەستۆ.

پەروەردەی عێراق هاوکاری خوێندکارانی نەخۆش دەکات
پێشت پەروەردەی عێراق هاوکاری خوێندکارانی نەخۆش دەکات
وێنە…دوو کۆگا و دەرمانخانەیەک لە سلێمانی داخران
دواتر وێنە…دوو کۆگا و دەرمانخانەیەک لە سلێمانی داخران
پەیوەندیدار