سوپای ئیسرائیل: لەسنوری لوبنان کوژراو و بریندارمان هەیە


ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لەسنوورەکانی نێوانیان لەگەڵ لوبنان بەهۆی ئاڕاستەکردنی موشەکی دژە تانکەوە سەربازێکیان کوژراوە و سێ سەربازی دیکە برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەی سوپادا ئاماژەبەوەکراوە، ئۆمیر بیلۆ کە سەربازێکی هێزەکانی ئیسرائیلە بەهۆی بە ئامانجگرتنیان لەرێگەی موشەکی دژە تانکەوە کوژراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە سێ سەربازی دیکە برینداربوون کە برینی دوانیان تاڕادەیەک قورسە و برینی یەکێکیان سوکە، هەتا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل کە ڕاگەیەنراوە گەیشتووەتە ٣٠٦ سەرباز.

جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لەدوای هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس دێت کە بەرەبەیانی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هێرشیانکردە سەر سوپای ئیسرائیل پێنج هەزار موشەکیان ئاڕاستەی ئەو وڵاتەکرد و سەدان سەربازیان بە دیل گرت. دوای پەلامارەکەی حەماس سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی ئاسمانی و ئاوی و و شکانییەوە هێرشێکی چڕی بۆسر کەرتی غەززە دەستپێکرد و تائێستا جەنگەکە بەردەوامە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لە زیانە گیانییەکان کە تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان گیانیان لەدەستداوە، زیانێکی ماددی زۆر بەرژێرخانی ئابوری هەردوولا کەوتووە.

ئەکتەرانی هۆڵیوود لەسەر ڕەوشی غەززە دێنە دەنگ
پێشت ئەکتەرانی هۆڵیوود لەسەر ڕەوشی غەززە دێنە دەنگ
هێڵی گەرمی پۆلیسی سلێمانی کەوتەوەکار
دواتر هێڵی گەرمی پۆلیسی سلێمانی کەوتەوەکار
پەیوەندیدار