حەماس دوو دیلی ئەمریکی ئازاد کرد



وتەبێژی باڵی سەربازی حە*مـا*س رایگەیاند: لە ئەنجامی نێوەندگیری و هەوڵەکانی قەتەر دوو دیلی ئەمریکی کە دایک و کچێکن، ئازاد دەکەن.

ئەمرۆ هەینی، ئەبو عوبەید وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەمڕۆ دووبارمتەی ئەمریکیمان ئازادکردووە، هەفتەی رابردووش دوو بارمتەی ئیسرائیلییان ئازادکردووە.

دەشڵێت:”ئازادکردنی ئەو دوو بارمتەیە بۆ ئەوەیە کە بە گەلی ئەمریکا و جیهانیش بڵێین کە تۆمەتەکانی جۆ بایدن و ئیدارەکەی هیچ بنەمایەکیان نییە و ئێمە پێشێلی مافی مرۆڤمان نەکردووە”.

ئەو دوو بارمتەیەی ئازادکراون جودیس رەنعانی تەمەن ٥٩ ساڵ و ناتالی رەنعان تەمەن ١٧ ساڵن کە کچ و دایکن و خەڵکی ویلایەتی ئیلینۆیسنن لە ئەمریکا.

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی پاسپۆرتی جۆری A  دەدرێت
پێشت ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی پاسپۆرتی جۆری A  دەدرێت
ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
دواتر ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
ەیوەندیدار