بەریتانیا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە



ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی بە هاوتا ئیسرائیلییەکەی، بنیامین ناتانیاهۆ، دا کە بەریتانیا لە “تاریکترین کاتەکان”دا لە تەنیشت ئیسرائیلەوە بوەستێت، هەروەها پێشوازی لە بڕیاری ڕێگەدان بە هاوکارییەکان بۆ ناو غەززە کرد و ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ کەمکردنەوەی مردنی مەدەنییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گەیشتە ئیسرائیل و تیایدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە، پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ شارەکانی دیکەی ناوچەکە.

سوناک، لەگەڵ نەتانیاهۆ لە قودس، ئاماژەی بەوەکرد، دەزانم هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی دەگرنەبەر بۆ ئەوەی زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی نەگەیەنن، ئەمەش بە پێچەوانەی تیرۆریستانی حەماسەوە کە هەوڵدەدەن خەڵکی مەدەنی بخەنە بەردەم مەترسییەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە ڕایگەیاندووە، “پێشوازی لە بڕیارەکەت دەکەم کە دوێنێ دەرچوو، کە دڵنیایتان لە کردنەوەی ڕێگای مرۆیی بەرەو غەززە دەرکردووە بۆ هاتنە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان،

شانازی دەکەم لێرە لەگەڵ ئێوەدا وەستاوم، لە تاریکترین کاتەکانی ئیسرائیلدا لەگەڵتانین”. ، وەک هاوڕێکەت، ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵت دەوەستین. لەگەڵ گەلەکەتدا دەوەستین، و دەمانەوێت تۆش سەربکەویت.”

ڕۆژی ٧ ئەم مانگە شەڕێکی گەرم و قورس لەنێوان ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەمماسی فەڵەستینی ڕوویداو تائێستاش بەردەوامە، هاوکات قوربانیانی ئەو شەڕە تادێت لە بەرزبوونەوەدایە، بەتایبەت لە کەرتی غەززە و دەروبەری کە خەڵکی فەڵەستینین و بەشێک لە قوربانیان منداڵ و ژن و پیرن.

مەسرور بارزانی داوایەک لە مامۆستایان دەکات
پێشت مەسرور بارزانی داوایەک لە مامۆستایان دەکات
ئەگەر هەرێم پابەندی دابەشکردنی مووچە نەبێت چی ڕوودەدات؟
دواتر ئەگەر هەرێم پابەندی دابەشکردنی مووچە نەبێت چی ڕوودەدات؟
ەیوەندیدار