وێنە؛ سوپای عێراق لە بنکەکانی پەکەکە جێگیر کرا


سوپای عێراق لە مەخمور چوونە ئەو بارەگایانەی کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە چۆڵکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موراد قەرەیلان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” ڕایگەیاند هێزەکانیان لە کەمپی مەخمور کشاندەوە کە پەنابەرانی باکووری کوردستانی تێدا نیشتەجێیە.

تورکیا ناوبەناو بە پاساوی بە ئامانجگرتنی پەکەکە کەمپی پەنابەرانی باکووری کوردستان لە مەخمور بۆردومان دەکات و سەرەتای ئەم مانگەش مزگەوتێکی کەمپەکە بۆردومان کرا، بەڵام دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند لەو بۆردومانەدا کۆبوونەوەیەکی پەکەکە کراوەتە ئامانج.

ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای عێراق لەو بنکانە جێگیربوون کە لەلایەن پەکەکەوە چۆڵکراون.

ڕاهێنانى مامۆستایان یان پەرەپێدانی بەردەوام؟
پێشت ڕاهێنانى مامۆستایان یان پەرەپێدانی بەردەوام؟
خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە بەخشرایە ژینا ئەمینی
دواتر خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە بەخشرایە ژینا ئەمینی
پەیوەندیدار