پەنجەرەیەكی دیكە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی كرایەوە



ئەمڕۆ چوار شەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، فرۆشگای نوێی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی، كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە، کردەوە.

بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “میکانیزمی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەجۆرێكە، کە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا پێشکەش بە کڕیارەکانیان دەکەن.

جەختیشیکردەوە “خێرایی تەواوکردنی مامەڵەکان لەلایەن بانکە حکومییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕەوە، کە دۆلار بە گەشتیار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەفرۆشن، بەو پێیەی سنووردارە بە کاتێکی دیاریکراو”.

عەلاق وتی، “هەنگاوی کردنەوەی فرۆشگای نوێ لە فڕۆکەخانە کاریگەری ئەرێنی دەبێت، بەتایبەت کە کاتێکی کەمی دەوێت تا گەشتیار پشکی خۆی لە دۆلار وەربگرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “کاری کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن لە فڕۆکەخانە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانییەوە چاودێری دەکرێت، جگە لەو لقی بانکە کراوانەی کارەکانیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بە کڕیاران پراکتیزە دەکەن، لەوانەش فرۆشتنی دراوی بیانی بە گەشتیاران.”

ئیسرائیل داوایەک لە هاووڵاتیانی لە تورکیا دەکات
پێشت ئیسرائیل داوایەک لە هاووڵاتیانی لە تورکیا دەکات
نرخی زێر بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێر بەرزبووەوە
ەیوەندیدار