ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ناشناڵ جیۆگرافیک: لەوانەیە پلاستیک بۆ هەتا هەتایە بمێنێتەوە

خێزان
پلاستیک یەکێکە لەو ماددانەی کە بە شێوازێکی زۆر بەکاردەهێنرێت، بەهۆی ئەوەی کارگەکانی بەرهەمهێنان بۆ هەڵگرتنی ئاو بەکاریدەهێنێت، به‌ڵام بەبێ ئەوەی خەڵکی هەست بە مەترسی و زیانەکانی بکات کاتێک بەتاڵ دەبێت دووبارە بەکاریدەهێنێتەوە.
هەروەها ٧ جۆر پلاستیك هەیە لە كارگەكان بەكاردێن هەریەكەیان بۆ مەبەستێك بەڵام زۆرجار ئێمە لەو دەبەو پلاستیكانە بەكاردێنین بۆ مەبەستی تر وە هەریەكەیان كۆد و ژمارەی تایبەت بە خۆی هەیە.
هەروەها لەم سۆنگەیەشەوە پێگەی بەناوبانگی ناشناڵ جیۆگرافیک بەرگی گۆڤاری ئەم هەفتەیە بریتیبوو لە وێنەی پلاستێک لە نێو ئاودا و بە مەبەستی زیاتر هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە بەکارنەهێنانی ئەو ماددەیە بۆ هەڵگرتنی شتەکانیان.
هەرەوەها پێگەکە ئاماژەی بەوەکردووە ساڵانە زیاد لە ٩ ملیۆن تەن ماددەی پلاستیکی فڕێ دەدرێنە ئاوەکانەوە کە زیانێکی زۆر گەیاندووە بە سامانی ئاوی و ئەو گیاندارانەی تێیاندا دەژین، لە داهاتوویەکی نزیکدا قەیرانی ماددەی پلاستیکیش زیاد دەبێت بۆ قەیرانەکانی گۆی زەوی.
چەند وێنەیەکی پێگەکە:

 

 

 

 

ریکلام

تەندروستی

٨ هاکی ڕێجیم کردن کاریگەرییەکەی پێوانە ناکرێت

خێزان 

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک بیرۆکەی نایابن بۆ ئەوەی کاریگەری باش بکاتە سەر دابەزاندنی کێشی لە شت.

هەوڵ بدە چێژ لە ژەمەکانی ماڵەوە وەربگریت و بە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵەوەدا تێیبپەڕێنە، چوونکە وات لێدەکات هێواشتر نان بخۆیت.

ئاوی پێویست بخۆرەوە، تا ڕادەیەک مێشکت دەتوانێت خۆی لە برسێتی ڕزگار بکات ئەگەر ئاوی پێویست بخۆیت.

خۆت ڕزگاربکە لە سترێس کە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ڕێڕەوی ژیانت و هەروەها کێش دابەزاندنیش.

خۆت بە دووربگرە لە خواردنی شیرییەنی و خواردنەکانی تر لە کاتی خەوتندا.

هەوڵ بدە ڕەسمی خواردنەکانی ڕۆژەکەت بگریت و دواتر کە دەچیتە گەلەری مۆبایلەکەتەوە دەزانیت ڕۆژەکە چیت خواردووە.

نانی بەیانیان لەبیر مەکە و چەند خولەکێکی بۆ تەرخان بکە.

هەوڵ بدە خواردنەکانت زیاتر و زیاتر ڕۆشن بن و هەوڵ بدە زۆربەی خواردنەکانی سەر قاپەکەت سەوزە و میوە بن.

بەهێواشی خواردنەکانت بخۆ هەروەها بە هێواشی بیناجووە، هەوڵ بدە خواردنێک تاقی بکەیتەوە ٢٠-١٠ جار و بە هێواشی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ هەڵەی ڕۆژانە کە دەبێتە هۆی ئەوەی قژت هەڵبوەرێت

خێزان

پزیشكان پێیان وایە هەندێك هەڵەی باو هەن كە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو هۆکارانە:

– شۆردنی قژ بە شێوەی رۆژانە: كە بە بڕوای پسپۆران ئەوە دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی تاڵەكانی قژ و پێكهاتە ڤیتامینی و سرووشتییەكانی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی.

– خاوكردنەوەی قژ بە تەڕی: واتە پێویستە بە رێژەی  لەسەدا ٧٥ قژ وشك بووبێتەوە ئنجا خاوبكرێتەوە یان دابهێنرێ، چونكە ئەوە فشار لەسەر تاڵەكانی سەر دروست دەكات و دەبێتە هۆی پچڕانیان.

–  لێدانی شامپۆ لە كۆتاییەكانی تاڵەكان: پسپۆران دووپاتی دەكەنەوە كە پێویستە شامپۆ لە رەگی قژ بدرێت نەك كۆتاییەكانی لەبەرئەوەی رەگەكانی كیسەی چەوری تێدایە و كۆتاییەكانی وشك و پیرە.

– وشككردنەوە بە پلەیەكی زۆری گەرمی: پسپۆران هۆشداری دەدەن لەوەی كە وشككردنەوەی قژ بە هەوای زۆر گەرم لە پێناو وشككردنەوەی بە خێراترین كات زیانێكی زۆر بە پرچ دەگەیەنێت.

– بەكارهێنانی داو دەرمان زیاد لە پێویست: ئەمە هەموو شتێك دەگرێتەوە لە شامپۆ تا سابون تا رەنگ و جوانكاری و بەكارهێنانی جۆرەها شتی دیكە.

– نەبڕینی لە كاتی پێویستدا: ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە و بە بڕوای پسپۆران چونكە بۆ بەهێز مانەوەی قژ پێویستی بە بڕین هەیە، لانیكەم ٦ مانگ جارێك قژت ببڕە.

–  رەنگكردنی تەواوی قژ: ئەمەش كارێكی دیكەی دژی قژە، چونكە ئەو كارە كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستی قژ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ خووی ڕۆژانە کە زۆر مەترسیدارە بۆ مێشکت و پێویستە وازی لێبهێنیت

خێزان

مێشك گرنگترین بەشی جەستەیە كە بەرپرسیارە لە زۆربەی كردارەكانی جەستە، هەرزیانێك بەر مێشك بكەوێت بەشێكی جەستە لە كاردەكەوێت، بۆیە زۆر گرنگە بەباشی ئاگاداری بین، بەڵام چەند خویەكی ڕۆژانە هەیە كە بێئەوەی بەخۆمان بزانین زیانێكی زۆر بە مێشكمان دەگەیەنێت بۆیە پێویستە بە زووترین كات وازی لێبهێنیت:

 

– شەكر

بەرزی ڕێژەی شەكر زیانێكی زۆر بە خانەو دەمارەكانی جەستە دەگەیەنێت، هەروەها زیان بە دەماری مێشك دەگەیەنێت، بەپێی لێكۆڵینەوەكان سەلمێندراوە كە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان بەرزی ڕێژەی شەكر و نەخۆشی لەبیرچونەوە (زەهامیر).

 

– جگەرە كێشان

بەپێی ئەو لێكۆلینەوانە كە لە 2004 كراوە سەلمێندراوە كە جگەرە كێشان زیانێكی زۆر بە مێشك و خانەكانی مێشك و هاوسەنگی مێشك دەگەیەنێت.

 

– كەم خەوی

لەكاتی خەودا مێشك جەستە لە زەهر و مادەی زیان بەخش پاكدەكاتەوە هەروەها بەشی یادەوەری لە مێشكدا ڕێك دەخات. بۆیە كەم خەوی زیانێكی زۆر بە مێشك دەگەیەنێت، لەبەرئەوە پێویستە زۆر ئاگاداری كاتی خەوەكان بیت و دوور بیت لە كەم خەوی.

 

– زۆر خۆری

زۆر خواردن دەبێتە هۆكاری قەڵەوی و كێش زیادی وادەكات هەستی تێربوون لە مێشكدا كەم بێتەوە و هەمیشە هەست بە برسێتی بكەیت. ئەمەش دەبێتە هۆی بچوكبونەوەی مێشك و زیان بە مێشك دەگەیەنێت.

 

– مۆبایل

بەكارهێنانی مۆبایل و تەلەفون كە بوارێكی كارەبای هەیە و كاریگەری لەسەر مێشك بەجێدەهێلێت، بۆیە پێویستە لەكاتی خەودا مۆبایل لە نزیك سەرەوە دانەنێیت و لە دوورەوە بیهێلیتەوە. چونكە زیان بە مێشك دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروست بونی خانەی شێرپەنجەی.

 

– نانی بەیانی

بەو پێیەی كە نانی بەیانی گرنگترین ژەمە خواردنەكانە و سودێكی زۆر بە مێشك و جەستە دەگەیەنێت، بۆیە نەخواردنی و گرنگی پێنەدانی زیان بە گەشەی خانەكانی مێشك دەگەیەنێت.

 

– بێتاقەتی

كەئابەو بێتاقەتی دەبێتە هۆی زیان بە خانەكانی مێشك و لاوازكردنی سیستمی هاوسەنگی مێشك, بۆیە هەوڵبدە لە خەم و بێتاقەتی دوور بكەویتەوەو زیاتر گەشبینانە بیر لە ژیان بكەیتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین