پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە.

مەسرور بارزانی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) تویته‌ری پێشوو، نووسیوویه‌تی: دەزانین کە کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە، بە تایبەت:

– سیستەمێکی بانکیی هاوچەرخ

– پیشەسازیی نوێ

– کەمکردنەوەی رۆتین

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێم نووسیویەتی: ئەمڕۆ، ئەو رێگایانەمان تاووتوێکرد، کە بەو ئامانجانەمان دەگەیەنن.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧-١٠-٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە.

پلاسخارت: نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن
پێشت پلاسخارت: نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان سزابدرێن
وەزیری دارایی بەیاوەری شاندێک بەرەو بەغداد بەڕیکەوت
دواتر وەزیری دارایی بەیاوەری شاندێک بەرەو بەغداد بەڕیکەوت
ەیوەندیدار