پارێزگاری سلێمانی: فەرمانبەران مارانگاز بوون و متمانە بە حکومەت لاواز بووە


پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ئەوەی داوا لە مامۆستایان دەکات دەست بە دەوام بکەنەوە، ڕاشیدەگەیەنێت کە فەرمانبەران مارانگاز بوون و چەند مووچەیەکیان فەوتاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان داوای لە مامۆستایان کرد کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و سوپاسی ئەو ناوەندانەی خوێندنیشی کرد کە دەوامیان دەستپێکردووەتەوە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت و بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەرکی حکومەتی هەرێمیشە مووچەی مووچەخۆران دابین بکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاند فەرمانبەران لە ڕابردوودا مارانگاز بوون و چەندین مووچەیان بە ناوی پاشەکەوتەوە فەوتاوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە متمانە لە نێوان فەرمانبەران و خەڵك و دەسەڵاتدا لاواز بووە و ئەرکی حکومەتە متمانە بەهێز بکاتەوە.

پارێزگاری سلێمانی ڕەخنەشی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان گرت کە بە 32 ساڵ حکومڕانی نەیتوانیوە مووچەی مانگێك پاشەکەوتی هەبێت.

سودانی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی فەلەستین بەپەلە دەگاتە میسر
پێشت سودانی بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی فەلەستین بەپەلە دەگاتە میسر
وێنە: ئیسرائیل بەبۆمبی هێشوویی هێرشی کردە سەر لوبنان
دواتر وێنە: ئیسرائیل بەبۆمبی هێشوویی هێرشی کردە سەر لوبنان
پەیوەندیدار