داوایەکی ڕوسیا بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕەتکرایەوە



ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی پڕۆژەیاسایەکی ڕوسیای بۆ ئاگربەست لەکەرتی غەززە ڕەتکردەوە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسایەکی ڕوسیایان بۆ ئاگربەستی بەپەلە لە کەرتی غەززە ڕەتکردەوە.

لە پرۆژەیاساکەدا ڕوسیا داوای کردبوو، دەستبەجێ ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕابگەیەندرێت و دیلەکان ئازاد بکرێن و خواردن و پێداویستی بگەیەنرێتە کەرتی غەززە. پڕۆژەیاساکە لە کۆی ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش تەنها پێنج دەنگی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا چوار دەنگ دژی بوون و شەش دەنگیش بەتاڵ بوون.

دوای کۆبوونەوەکە، ڤالێری نێبزینیا باڵیۆزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایش بووەتە بارمتەیەک بەدەستی وڵاتانی ڕۆژئاواوە.

ڕوسیا لە ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، پڕۆژه‌یاساکەی ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، كه‌ تێیدا داوای ئاگربه‌ستی ڕاسته‌وخۆ و هه‌میشه‌یی و ڕێزگرتن له‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ و گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كات.

عەبدوڵا گوڵ داوای چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکات
پێشت عەبدوڵا گوڵ داوای چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکات
کۆشکی سپی گفتوگۆکانی نێوان بایدن و سودانی ئاشکرا کرد
دواتر کۆشکی سپی گفتوگۆکانی نێوان بایدن و سودانی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار