کۆشکی سپی گفتوگۆکانی نێوان بایدن و سودانی ئاشکرا کرد



کۆشکی سپی ئەو دانوستانانەی ئاشکرا کرد کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام دراون.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتت پرێس بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری وڵاتەکەی بایدن پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق،  عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە.

کۆشکی سپی وردەکاریی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان هەردوولای ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە باسیان لە گرژییەکانی فەلەستین کردووە.

جۆ بایدن، نیگەرانی دەربڕیووە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئیسرائیل و فەلەستین، ترسی لە پەرەسەندنی زیاتری شەڕەکە هەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە لەم چەند کاتژمێرەی دواییدا بارودۆخی تەلەبیب و غەززە بەرەو خراپتر رۆیشتووە.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لیواکانی قەسامی سەر بە بزووتنەوەی حەماس دەستپێکردنی “ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا”یان لە دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند، هەزاران موشەکیان هەڵدا و سەدان هاووڵاتیانی کوژران و برینداربوون، لەگەڵ گرتنی سەدان سەربازی ئیسرائیلی، هاوکات ئیسرائیل بە بۆردومانی توند وەڵامی دایەوە و غەززەی کردە ئامانج.

داوایەکی ڕوسیا بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕەتکرایەوە
پێشت داوایەکی ڕوسیا بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕەتکرایەوە
لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە مامۆستایانی ناڕازی پەیامێک بڵاودەکەنەوە
دواتر لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە مامۆستایانی ناڕازی پەیامێک بڵاودەکەنەوە
ەیوەندیدار