“شەڕی ئیسرائیل و حەماس، پەردەی بەسەر تاوانەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا دا داوە”


نوێنەرێکی پێشووی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیران، پێی وایە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بووەتە جێگای سەرنجی ڕۆژئاوا و ئەولەویەتێک بۆ ڕووماڵی هەواڵ و کارەساتەکانی ئە شەرەیە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پێشێلکارییەکان و بۆردومانەکانی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، کە ئێستا ئامانجەکانی تورکیا لەناوبردنی ژێرخانی ئابووری رۆژئاوایە بە بۆردوومانە بەردەوامەکانی.

 

تۆم گارێت، نوێنەرێکی پێشووی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، “شەڕی ئیسرائیل و غەززە سەرقاڵی کردووین لەوەی بزانین چی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگوزەرێت”، بەو هیوایەی ئیدارەی ئەمریکا “ لەدەستدانی بەرژەوەندی لە بابەتە مرۆییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەم ڕووەوە تێکەڵ نەکات و بیری نەچێت کە لەم ناوچەیەش چی دەگوزەرێت.”

 

گارێت لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ بەرنامەی واشنتۆن ئۆنلاین، کە لەلایەن تۆڕی ڕۆژنامەوانی نۆرس پرێس لە واشنتۆنەوە پەخش دەکرێت، وتی: نیگەرانم لە شێوازی گرنگیدانمان بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و تەنانەت هەرێمی کوردستانی عێراقیش.

 

وتی؛ “تورکیا بۆردوومانی ڕۆژئاوا وەک کارتێک بەکاردەهێنێت بۆ ئارەزووی بەشداریکردنی فینلاند و سوید لە ناتۆ لە دژی ئەمریکا، تورکیا توانی هەندێک ئیمتیاز بەدەستبهێنێت کە ڕێگە بە هەندێک هێرش و پەلامار دەدات لە ناوچەیەکدا کە ئەردۆغان پێی دەڵێت ناوچەی پارێزراو.

 

لە پێنجی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە، تورکیا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە دێرک، بەشی دووری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ قامیشلۆ، حەسەکە، کۆبانی و گوندەکانی حەلەب لە باکووری سووریا دەستپێکردووە و دامەزراوە و وێستگەکانی غاز و کارەبای بەتەواوەتی کردووەتە ئامانج.

 

لە چوارچێوەی پشتگوێخستنی ئەوەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدات، ئەمریکا بڕیاری داوە دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر لە دەریای ناوەڕاست جێگیر بکات بۆ ڕاگرتنی “کردەوەی دوژمنکارانە” دژی ئیسرائیل یان “هەوڵدان بۆ فراوانکردنی بازنەی ئەم شەڕە” و رەواندنەوەی ترسێکی ناوچەیی .

بافڵ تاڵەبانی: دەباشان ماڵی هەموو كوردێكە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: دەباشان ماڵی هەموو كوردێكە
مەسرور بارزانی فەرمانێكی دەربارەی خوێندكاران دەركرد
دواتر مەسرور بارزانی فەرمانێكی دەربارەی خوێندكاران دەركرد
پەیوەندیدار