عێراق فرۆشتنی دۆلاری بەنرخی 132 هەزار ڕاگەیاند



بانکی ڕافیدەینی عێراقی بڕیاریدا بە گۆڕانكاری لە شێوازی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران و ڕایدەگەیەنێت، بە نرخی فەرمی دەبێت و ڕاستەوخۆ پارەكە دەچێتە سەر هەژماری بانكی گەشتیارەكە.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمەولا لە ڕێگای فۆرمێکی ئەلکترۆنییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیار، دۆلارەکە دەخرێتە سەر حساب بانکی کەسی گەشتیار.

ڕاشیگەیاندووە، شێوازی پێشوو کۆتایی هات، کە پێویست بوو گەشتیار ڕاستەوخۆ دۆکیۆمێنتەکان پێشكەش بکات، ئەم کارە لە ڕێگای فۆڕمێکی ئەلکترۆنییەوە بەڕێوە ئەچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە لە چەند ڕۆژی داهاتودا دەچێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و فۆڕمەکە لە ڕێگای سایتی بانکی ڕافیدەین بەردەست بێت.

 

كوژرانی 16 هاووڵاتی ڕوسی لە شەڕی فەلەستین و ئیسڕائیل ڕاگەیەنرا
پێشت كوژرانی 16 هاووڵاتی ڕوسی لە شەڕی فەلەستین و ئیسڕائیل ڕاگەیەنرا
پڕۆژەی ڕێرەوی ھاتووچۆی تایبەت بە نابینایان جێبەجێدەکرێت
دواتر پڕۆژەی ڕێرەوی ھاتووچۆی تایبەت بە نابینایان جێبەجێدەکرێت
ەیوەندیدار