لەبەرکردنی جلی تەسک و ماکیاژی تۆخ قەدەغە دەکرێت



بە بڕیارێکی وەزیری دارایی عێراق لەبەرکردنی جلی تەسک و کورت، هەروەها ماکیاژی تۆخ لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی قەدەغە دەکرێت.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رۆژی 09-10-2023 واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە کە تێیدا رێنوێنی دراوەتە بانک، دەستەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق کە فەرمانبەرەکانیان پابەندی لەبەرکردنی جلی فەرمی بن، هەروەها خۆیان دووربگرن لە لەبەرکردنی جلی تەسک، کاوبۆ و جلی کورت.

بەپێی نوسراوەکە، دەبێت ژنان ئەو جلوبەرگانە لەبەر نەکەن کە رەنگەکەیان زۆر زەقە و نابێت ماکیاژەکەشیان تۆخ بێت.

ئەوەی کە پەیوەندیی بە پیاوانەوە هەیە، وەزارەتی دارایی عێراق داوایان لێ دەکات جوانکاری نەکەن و تاتۆ لەسەر جەستەیان نەبێت، ئەگەر تاتۆش هەبێت دەبێت بیشارنەوە،

هەر لە نووسراوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات، فەرمانبەرانی پرسگە جلوبەرگی فەرمی لەبەر بکەن و بەشداری لە خوولەکانی تایبەت بە شێوازی مامەڵەی دروست لەگەڵ هاووڵاتیان و وەفد و سەردانیکەران بکەن.

بەهۆکارێکی ئەمنی مۆزەخانەی لۆڤەر داخرا
پێشت بەهۆکارێکی ئەمنی مۆزەخانەی لۆڤەر داخرا
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وردەكاری ناردنی 3 مووچە ئاشكرادەكات
دواتر سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وردەكاری ناردنی 3 مووچە ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار