سوپای ئسیرائیل،”نازانین گیراوەکانمان لەکوێن و کەسیانمان ئازاد نەکردووە”


ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەتا ئەم چرکە ساتە نەمانتوانیووە شوێنی دیلەکانمان دەستنیشان بکەین کە لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە دەستبەسەرکراون. ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بزوتنەوەی حەماس بڵاویکردەوە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە بکەرتی غەزە ١٧ دەستبەسەرکراوی ئیسرائیلی کوژراون.

دوێنێ هەینی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان هەڵمەتێکی چڕ  بەمەبەستی دەستنیشانکردنی شوێنی دەستبەسەرکراوەکانیان لە غەززە ئەنجام دەدات کە ژمارەیان زیاترە لە ١٢٠ کەس.

لە ڕاگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژەبەوەکراوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینییان لەناو کەرتی غەززە ئەنجامداوە و هەوڵی دۆزینەوەی دەستبەسەرکراو و ونبووەکانیان داوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ١٣ دەستبەسەرکراوی سوپای ئیسرائیل لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانی چڕ و پڕی سوپای ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە و پارێزگای شیمال کوژراون.

لە سلێمانی هەڕەشە لە مامۆستایان کراوە بایکۆت نەشکێنن
پێشت لە سلێمانی هەڕەشە لە مامۆستایان کراوە بایکۆت نەشکێنن
بەریتانیا بڕیارێکی نوێ بۆ پەنابەران دەردەکات
دواتر بەریتانیا بڕیارێکی نوێ بۆ پەنابەران دەردەکات
پەیوەندیدار