بەهۆی پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل هێرشکرایە سەر ماکدۆناڵدز



لە شاری سیدای لوبنان، گەنجان هێرشیان کردە سەر لقی چێشتخانەی ماکدۆناڵدز، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پشتیوانیکردنی سوپای ئیسرائیل.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە ناوچەکە و بڵاوەیان بە گەنجان کرد، هەوڵیاندا بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

ماکدۆناڵدزی ئەمریکی لە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، بەخشینی ژەمی بێبەرامبەری بە سوپای ئیسرائیل ڕاگەیاند.

چێشتجانەکە لەسەر پلاتفۆرمی X نووسیویەتی: “ئێمە ٥ لقمان کردەوە کە تەنها مامەڵە لەگەڵ هاوکاری و بەخشینەکان دەکەن بۆ هێزەکانی ئاسایش و فریاگوزاری ئیسرائیل، ڕۆژانە بە نزیکەی ٤ هەزار ژەم خواردن دابیندەکەین”.

بۆ بنینی ڤیدیۆی ساتی هێرشکردنەکە کلیک لێرە بکە

هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێکی ڕاگەیاند
پێشت هاتوچۆی سلێمانی داخستنی شەقامێکی ڕاگەیاند
مرۆڤ و کارەساتە سروشتییەکان بەروبوومە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان بەرەو نەمان دەبەن
دواتر مرۆڤ و کارەساتە سروشتییەکان بەروبوومە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان بەرەو نەمان دەبەن
ەیوەندیدار