موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل دەکات



موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوای داخستنی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات، هاوکات داوای گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بە کەرتی غەززە دەکات.

موھەند موسەوی، بە نوێنەرایەتیی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی بەغدا بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەززە، وتاری نوێژی “ھەینیی یەکگرتوویی” پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی تەحریر بۆ پشتیوانیکردنە لە کەرتی غەززە.

ھاوکات موھەند موسەوی، بە نوێنەرایەتیی سەدر، داوای داخستنی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیلی لە وڵاتانی ئیسلامی کرد، جەختیکردەوە لەسەر پاڵپشتی وڵاتانی ئیسلامی بە ھەماھەنگی سوریا و میسر، کە ھاوکاریی مرۆیی و ئاو بگەیەنن بە کەرتی غەززە.

مرۆڤ و کارەساتە سروشتییەکان بەروبوومە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان بەرەو نەمان دەبەن
پێشت مرۆڤ و کارەساتە سروشتییەکان بەروبوومە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکان بەرەو نەمان دەبەن
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار