ڤیدیۆ.. لە هەولێر فێڵێکی نوێ لە هاووڵاتییان دەکرێت



کاروان خۆشناو، وتەبیژی پێشووی پۆلیسی هەولێر لە ڤیدیۆیەکدا ئاماژە بە فێڵێکی نوێ دەکات کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هاوووڵاتییان کراوە و پارەی کارەبایان لێوەرگرتوون بەناوی بەرێوەبەرایەتی کارەباوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کاروان خۆشناو ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو کەسە وەسڵی کارەبای ساختە کردووە و چووەتە بەردەم ماڵەکان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر ١٥٠ هەزار دینار زیاتری لە ماڵێک وەرگرتووە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر ماڵەکە دووبارە وەسڵی کارەبایان بۆ رۆیشتووە و وتویانە ئێمە تازە پارەی کارەبامان داوە و لەوەوە ئاشکرا بووە کەسەکە وەسڵەکەی ساختە کردووە.

دەشڵێت:” ئەو کەسە پارەی لە چەندین ماڵی دیکە وەرگرتووە و ئێستاش کەیسەکەی لە دادگایە”.

مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت
پێشت مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت
کاروان گەزنەیی: بێدەنگ نابین و دۆسییەکە دەبەینەوە دادگا
دواتر کاروان گەزنەیی: بێدەنگ نابین و دۆسییەکە دەبەینەوە دادگا
ەیوەندیدار