هەوڵی گێڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی بایكۆتەوە دەركران دەدرێت



نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر خەتین بۆ گێرانەوەی ئەو وانەبێژانەی، کە دوورخراونتەوە.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ڕاگەیاندنی هەڵوێستیان بۆ بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی نەبوونی مووچەوە، ژمارەیەك مامۆستای وانەبێژ لە سنووری بەردەڕەش لە مامۆتایی دوورخرانەوە.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەر خەتین لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەیی بۆ ئەو وانەبێژانەی بەردەڕەش تاوەكو بگەڕێنەوە شوینی خۆیان و سبەینێ‌ چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین لەسەر ئەو بابەتە و لەگەڵیان دەبم تاوەکو دادەنرێنەوە.

وتیشی، “لە ئەگەری پەسەندکردنی جێبەجێ کردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان، دەبێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن”.

ماوەی چەند ساڵێكە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم، كە ژمارەیان نزیكەی 30 هەزار مامۆستایە داوای دامەزراندن دەكەن، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی بۆ نەداون بۆ دامەزراندن بە گرێبەست یان بە هەمیشەیی و بەوهۆیەوە لە ئێستادا بایكۆتیان ڕاگەیاندووە.

ئەمریکا باڵوێزخانەکەی لە لوبنان چۆڵ دەکات
پێشت ئەمریکا باڵوێزخانەکەی لە لوبنان چۆڵ دەکات
لە سلێمانی 9 كەس گورچیلەیان بۆ چێنراوە
دواتر لە سلێمانی 9 كەس گورچیلەیان بۆ چێنراوە
ەیوەندیدار