نەتەوە یەکگرتووەکان “زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە غەززە ئاوارەبوون”



ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بووە بەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە و ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت خەڵکانێکی زۆرتر ئاوارە ببن.”

نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە هەزار بینا و باڵەخانەی نیشتەجێبوون خاپوور بوون زیاتر لە ٥٦٠ باڵەخانەی نیشەتجێبوون کە هێشتا نەڕووخاون بەکەڵکی ژیان تێداکردن نەماون.

باسی لەوەشکردووە، نزیکەی ١٧٥ هەزار لەو کۆچبەرانە لە ٨٨ قوتابخانەدا نیشتەجێکراون و زیاتر لە ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەس بردراونەتە ١٢ قوتابخانەی حکومییەوە نزیکەی ٧٤ هەزار کەس چونەتە لای خزم و کەس و کاریان یان لەکەنیسە و شوێنەکانی دیکەدا نیشتەجێ بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا ڕێژەی زۆری ئاوارەبوون لە کەرتی غەزە بەشێوەی ئێستا نەبووە و تەنانەت کاتێک کە ناکۆکی و ململانێکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٤دا ماوەی ٥٠ ڕۆژ بەردەوام بوو.

هاوکات، بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان دۆخێکی سەختی بۆ ئەو کەسانە خولقاندووە کە هێشتا غەززەیان چۆڵ نەکردووە، چونکە ئاو و کارەبا و سوتەمەنییان نییە و بەردەوام لەژێر هێرش و بۆردومانی فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیلدان.

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە
پێشت ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە
مامۆستایانی وانەبێژ: بایکۆت ناشکێنین
دواتر مامۆستایانی وانەبێژ: بایکۆت ناشکێنین
ەیوەندیدار