مامۆستایانی وانەبێژ: بایکۆت ناشکێنین



ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ لە چوارهەمین هەفتەی بایکۆت ڕایانگەیاند، بەردەوامدەبن لە داواکردنی مافی دامەزراندن و ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” ئێمە وەک مامۆستایانی وانەبێژ لە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن بەردەوامدەبین و دەستبەرداری مافی دامەزراندن نابین، تا بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان لە داواکارییەکانمان بەردەوامدەبین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” هەڕەشەکردن و ترساندن لە مامۆستای وانەبێژ هەڕەشەکردنە لە ٣٦ هەزار مامۆستای وانەبێژ”.

لە کۆتایشدا دووپاتی کردەوە، “تا بەڵێنێک لە وەزارەتی پەروەردە وەرنەگرین بەردەوامدەبین لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و بایکۆت ناشکێنین”.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان “زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە غەززە ئاوارەبوون”
پێشت نەتەوە یەکگرتووەکان “زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەس لە غەززە ئاوارەبوون”
مەسرور بارزانی: شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕین
دواتر مەسرور بارزانی: شێوازی پێدانی مووچە دەگۆڕین
ەیوەندیدار