سودانی بڕیارێك دەدات و بەشەخۆراكێكی دیكەش دابەش دەكرێت



سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار دەدات هەر 12 مانگەكەی ساڵ بەشەخۆراك دابەش بكرێت و وەزارەتی بازرگانیش ئاشكرای دەكات، دەستیان بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی 10 كردووە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە هەموو مانگێك بەشەخۆراك بەسەر هاوووڵاتیاندا دابەش بكرێت، واتە 12 مانگ لە ساڵێكدا، چونكە كاریگەری زۆری بۆ گوزەرانی هاووڵاتییان و ڕاگرتنی نرخی بازاڕ هەیە.

لای خۆشیەوە، ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لەسەرجەم پارێزگاكان بەردەوامە لە گەیاندنی بەشەخۆراك بە بریكارەكان و لە ئێستاشدا دەستیان كردووە بە سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراك.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەر یەك ئاست لە پارێزگا و شارۆچكە و شارەدێیەكان دەستیان بە دابەشكردنی بەشەخۆراك كردووە و 6 ماددەی گرنگی خۆراك دابەش دەكرێت، كە بریتین لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان.

وەزیری بازرگانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە و هەر سەرپێچییەك هەبوو ئاگاداریان بكەنەوە.

لە کەمپی بەحرکە ئاگر کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت لە کەمپی بەحرکە ئاگر کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دایك و باوكان ئاگادار دەكاتەوە
دواتر نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی دایك و باوكان ئاگادار دەكاتەوە
ەیوەندیدار