تورکیا هەڕەشەی کوشتن لە پارێزەرێکی کورد دەکات



پارێزەرێکی کورد لەلایەن حکومەتی تورکیاوە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت، هاوکات داوای پاراستن لە حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

ئەردەڵان فاتیح، پارێزەر و ڕۆژنامەنووس، ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و سەندیکای پارێزەرانی کوردستانە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لەو هەڕەشانەکرد کە لەسەر ژیانی هەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، ” لە چوارچێوەی یاساییدا کاری ڕێکخراوەی ئەکەم، ڕیکۆردی دەنگیم بڵاوکردەوە کە کەسێک بە ناوی حکومەتی تورکیاوە داوای کاری سیخوڕیم لێدەکات بەسەر خاک و نیشتیمانی کوردستانەوە، من بەهۆی ئەوەی ئەو داوایەم ڕەتکردەوە ژیانم لە مەترسیدایە و پێویستم بە پاراستن هەیە، چونکە ئاستی مەترسی هەڕەشەکە گەورەیە تورکیا هەڕەشە لە تاکێکی کوردی عێراقی دەکات، لە کاتێکدا بە پێی یاسا کاری سیخوڕی تاوانە و خیانەتە لە خاک و نیشتیمان”.

ئەو پارێزەرە داوای لە حکومەت و وڵاتان و ڕێکخراوانی نێودەوڵەتی کرد سنورێک دابنێن بۆ تورکیا و ژیانی بپارێزن، ڕۆژانە داوای کرد تاکی کورد هۆشیاربن و بە کەرامەتەوە ژیانی خۆیان بژین و نیشتیمانی خۆیان خۆشبوێت.

 

دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ڕاگەیەنرا
پێشت دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکانی ئەفغانستان ڕاگەیەنرا
هێرشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژراو و بریندار هەیە
دواتر هێرشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژراو و بریندار هەیە
ەیوەندیدار