نرخی نەوت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەرزبوەوە



ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئاسیادا بە زیاتر لە سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بازدانی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی نا سەقامگیری سیاسی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش دەستپێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کۆتایی هەفتەدا.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ٣.٣٤ سەنت کە دەکاتە ٪٣.٩٥ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨٧.٩٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکای ڕۆژئاوای تەکساسی نێوان ٨٦ دۆلار و ٢٣ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە، کە ٣.٤٤ سەنت بەرێژەی ٪٤.١٦ بەرزبووەتەوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، حەماس گەورەترین هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئیسرائیل لە ماوەی دەیان ساڵدا دەستپێکرد و بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی ئیسرائیلی کوژران، لە بەرامبەردا ئیسرائیل شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی تۆڵەسەندنەوەی بۆ سەر غەززە ئەنجامدا و سەدان کەسی کوشت.

سەرهەڵدانی توندوتیژییەکان هەڕەشەی ئەوە دەکات کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ نێوەندگیری لە نزیکبوونەوەی نێوان سعودیە و ئیسرائیل لە ڕێڕەو دەربهێنێت، چونکە شانشینی یەکگرتوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە لە بەرامبەر ڕێکەوتنێکی بەرگریی نێوان واشنتۆن و ڕیاز.

ڤیڤێک دار، شرۆڤەکاری بانکی کۆمۆنوێڵسی ئوسترالیا لە یاداشتێکدا دەڵێت: “بۆ ئەوەی ئەم ململانێیە کاریگەرییەکی بەردەوامی لەسەر بازاڕەکانی نەوت هەبێت، دەبێت کەمبوونەوەی بەردەوامی دابینکردن یان گواستنەوەی نەوت هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئەگەر وڵاتانی ڕۆژاوایی بە فەرمی هەواڵگری ئێران بە هێرشی حەماسەوە ببەستنەوە، دابینکردن و هەناردەی نەوتی ئێران ڕووبەڕووی مەترسیی نەرێنی دەبنەوە”.

عێراق هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل
پێشت عێراق هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار