ژمارەی کوژراوان لە ئیسرائیل بەرز بووەوە



وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانەکەی دوێنێ و ئەمڕۆی سەر ئیسرائیل ژمارەی کوژراوان بۆ 600 کەس بەرز بووەوە،

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، لە گرژییەکانی دوو رۆژی رابردوودا بۆ زیاتر لە ٦٠٠ کەس بەرزبووەوە و دوو ھەزار و ١٥٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلیش بڕیاریدا گوندەکانی نزیک سنوری لوبنان چۆڵبکرێن، و ناتانیاهۆش هۆشداری دایە دانیشتوانی کەرتی عەززە کە ناوچەکە چۆڵ بکەن، چونکە بۆردومانی دەکەن و خاپوری دەکەن.

بزوتنەوەی حەمماس بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر لە ٤ هەزار موشەکی ئاراستەی پێگە و ناوچەکانی ئیسرائیل کرد و دواتر ئیسرائیل لە وەڵامی ئەو هێرشانە بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد و بەهۆی گرژییەکانەوە تا ئێستا زیاتر لە 800 کەس کوژراون و هەزارانیش بریندارن.

بانکی ناوەندی هۆشداری بە بانکەکان دەدات
پێشت بانکی ناوەندی هۆشداری بە بانکەکان دەدات
ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە هەیە
دواتر ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە هەیە
ەیوەندیدار