نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی دەربارەی مووچەی مانگی 8


وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن تا 25ی ئەم مانگە قەرزەکەی بەغدا بگات و ئەو کات دەست بە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن ڕۆژانی 20-25ی ئەم مانگە قەرزەکەی بەغدا بگات، ئەو کاتە وەزارەتی داراییش دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکات.

وتیشی، “بەرچاومان ڕوونە بۆ دوو مانگی داهاتوو قەرزەکە لە کاتی خۆیدا بێت بۆ دابەشکردنی مووچە”، و بۆ مانگەکانی دیکەش پێویستیان بە ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانەی لەسەر یاسای بودجە هەن.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 320 ملیار دینارە، بەڵام ئەو پارەیە هەمووی کاش نییە، “بەشێكی چەك، بەشێکی قەرز و بەشێکی ئەمانەتە”، ئەمە جگە لەوەی کە مانگانە 100 ملیاری بۆ خەرجی وەزارەتەکان تەرخان دەکرێت.

وەزارەتی دارایی داواشی لە هاووڵاتییان کرد تەنها باوەڕ بەو داتایانە بکەن کە وەزارەتەکە بڵاویان دەکاتەوە و “رێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو دەزگایانەی دەگیرێتەبەر کە زانیاری ناراست بڵاودەکەنەوە”.

بایدن جەختیکردەوە لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
پێشت بایدن جەختیکردەوە لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
پۆلیسیێکی میسری دوو گەشتیاری ئیسرائیلیی کوشت
دواتر پۆلیسیێکی میسری دوو گەشتیاری ئیسرائیلیی کوشت
پەیوەندیدار