بۆ نرخی دۆلار هۆشداری بە حكومەتی عێراق دەدرێت



 

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پشتبه‌ستنی بانكی ناوەندی به‌ دۆلار هۆشداری توند به‌ حكومه‌ت ده‌دات و به‌ “كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری” وەسفی دەكات.

عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاندووە، پشتبه‌ستن و به‌كارهێنانی دۆلار بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان مه‌ترسیداره‌ و ئابووری وڵات داده‌ڕووخێنێت و له‌ هه‌موو مه‌ترسیدارتریش ئه‌وه‌یه‌ بۆ دانانی بودجه‌ پشت به‌ نه‌وت به‌ستراوه‌.

ڕاشیگەیاندووە، پێویسته‌ حكومه‌ت هه‌نگاوی به‌په‌له‌ بۆ كۆتایی به‌ مامه‌ڵه‌ی تاكلایه‌نه‌ به‌ دۆلار بهێنێت و هه‌وڵی فره‌چه‌شنكردنی دراوه‌كانی دیكه‌ بدات له‌پێناو سه‌قامگیری ئابووری و كۆتاییهێنان به‌و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی له‌ به‌های دۆلاردا ڕووده‌دات.

سەرەڕای گرتنەبەری چەندین ڕێكار لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و بانكی ناوەندییەوە، بەڵام بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە گۆڕاندایە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخەكەی گەیشتەوە 160 هەزار دینار و ئەوەش مەترسی خستە دڵی هاووڵاتیانەوە و پێشبینی ئەوەش دەكرێت نرخەكەی بگاتە 170 هەزار دینار.

لە هەرێمەوە 25 تۆن دۆشاوی تەماتە ڕەوانەی ئەمریكا كرا
پێشت لە هەرێمەوە 25 تۆن دۆشاوی تەماتە ڕەوانەی ئەمریكا كرا
دواتر ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بانگەوازێکی بەپەلە دەکات
ەیوەندیدار