لە سلێمانی پێشانگای کارگە پیشەسازییەکانی ئێران کرایەوە


ئەمڕۆ سێ شەممە، لە هۆڵی پیشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی ، چوارەمین پیشانگای بەرهەمی کارگە پیشەسازییەکانی ئێران کرایەوە، کە زیاتر لە هەشتا کارگەی دیاری ئەو وڵاتە بەشداربوون تێیدا،

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلیمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، پیشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان کەمال موسلم وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئێران بۆ ناوچە بازرگانیی و پیشەسازییە ئازادەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و سکرتێری ژورە بازرگانیی و پیشەسازییە هاوبەشەکانی ئێران و عێراق، بەشداریمانکرد لە کردنەوەی چوارەمین پیشانگای بەرهەمی کارگە پیشەسازییەکانی ئێراندا، کە تیایدا زیاتر لە هەشتا کارگەی دیاری ئەو وڵاتە بەشداربوون.

پێشانگاکە بڕیارە چەند رۆژێک بخایەنێت و بەرهەمی کارگەکان لە ڕووی پیشەسازییەوە لەو پێشانگایەدا نمایش دەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی بۆ بەشەئاردی هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی بازرگانی بۆ بەشەئاردی هاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
سودانی لە یادی ماڵئاوایی مام جەلال پەیامێك ئاڕاستەی هەرێم دەكات
دواتر سودانی لە یادی ماڵئاوایی مام جەلال پەیامێك ئاڕاستەی هەرێم دەكات
پەیوەندیدار