بەم بۆنەیەوە هەزاران زیندانی لە ئێران ئازاد دەکرێن



بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ئاژانسی فارسی ئێرانیدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بەبۆنەی یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (درودی خوای لەسەربێت) عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێران بڕیاریدا بڕیاری لێخۆشبوون  و کەمکردنەوەی سزاکان بۆ دوو هەزار زیندانی دەربکات.

غولام حسێن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، داوای لە خامنەئی کرد ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای ٢٢ هەزار و ٨٤ تاوانبار لە دادگا گشتی شۆڕشگێڕان و ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوە حکومیەکانی دەوڵەت دەربکات یان سزاکانیان کەم بکاتەوە یاخود جۆری سزاکانیان بگۆڕێت.

سودانی پاسەوانی بەرپرسەکان کەمدەکاتەوە
پێشت سودانی پاسەوانی بەرپرسەکان کەمدەکاتەوە
ژمارەیەك پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن
دواتر ژمارەیەك پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن
ەیوەندیدار