گوهدار زێباری بۆ سێیەم جار حوکم درا


گوهدار زێباری یەکێک لە حوکمدراوانی بادینان بۆ جاری سێیەم حوکم درایەوە،پارێزەرێکی دەڵێت، بە تۆمەتی هەبوونی چەکی تاپڕی بێ مۆڵەت لە ئۆتۆمبێلەکەیدا، شەش مانگ حوکم دراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ی ئۆکتۆبەری 2023، رەمەزان ئەرتیسی، یەکێک لە پارێزەرانی گوهدار زێباری ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ جارێکی دیکە گوهدار زێباری بە تۆمەتی هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت لە جۆری تاپڕ لە ئۆتۆمبێلەکەیدا شەش مانگ سزادرا”.

ئەرتیسی گوتی: “سێ پۆلیس لە دادگە ئامادەبوون و دژی گوهدار زێباری شایەتییان دا، کە گوایە تاپڕ لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە. لەبەرامبەردا گوهدار زێباری رەتیکردەوە چەکی هەبووبێت و چەک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بووبێت”.

گوهدار زێباری لە 22ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 دەستگیرکرا و بەگوێرەی مادەی 156ـی یاسای سزادانی عێراقی بە شەش ساڵ بەندکردن حوکمدرا.

مانگی 2 ی 2022 بە فەرمانێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان حوکمەکەی زێباری و چوار هاوڕێی دیکەی 60% کەم کرایەوە.

بڕیاربوو گوهدار زێباری رۆژی 16ی ئاداری 2023، ئازاد بکرێت، بەڵام بەگوێرەی مادەی 279 لە یاسای سزادانی عێراقی، لە 15ی ئادار بۆ ماوەی حەوت مانگ حوکم درا، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی “لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی دەستکاری کردووە و گۆڕیویەتی” دواتر پارێزەرەکانی ئەو بڕیارەیان تەمیزکردەوە و حوکمەکەی بۆ پێنج مانگ کەمکرایەوە و دەبووایە رۆژی 16ی ئابی 2023 ئازاد بکرێت.

لە عێراق مووچەی مانگی 10 و لە هەرێم مانگی 7 دابەش دەكرێت
پێشت لە عێراق مووچەی مانگی 10 و لە هەرێم مانگی 7 دابەش دەكرێت
زنجیرەی «پێستی شێر» بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی
دواتر زنجیرەی «پێستی شێر» بووە براوەی خەڵاتی باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی
پەیوەندیدار