ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند هەڵەیەکی تەندرووستی کە خانمان ئەنجامی دەدەن و باجەکەشی دەدەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی تەندرووستیە کە خانمان ئەنجامی دەدەن کە زۆرجار بە خراپ بەسەریاندا دەشکێتەوە:

 

– مانەوەی زۆر لەبەردەم هەوای سپلێتدا خراپە، چونکە هەواکەی پێست وشکدەکاتەوە و زوو چرچ دەبێت.

– بەکارهێنانی سابون و کرێمی پاککەرەوە بۆ پاکردنەوەی ڕوخسار بەشێوەیەکی بەردەوام و  ڕۆژانە زیانی هەیە، چونکە خانە پارێزگاریەکانی ڕوخسار لادەبات و زووتر چرچ دەبێت، باشترە هەموو ڕۆژ سابوون بەکار نەهێنیت و زیاتر تەنها بە ئاو ڕوخسارت بشۆیت.

– سەرینی لۆکە بەتایەبت بۆ ئەوانەی لەسەر دەم دەخەون زیانی هەیە، چونکە پێستت زیاتر چرچ دەبێت و سەرینی ئاوریشم بەکاربهێنیت باشترە.

– گەر ماڵەکەت لەسەر شەقامی گشتییە یان لە شوێنی قەرەباڵغدایە، پەنجەرە زۆر مەکەرەوە، چونکە هەوای ناو ماڵەکەت پاکنییە و زیانی بۆ پێستت هەیە.

– خانمان باوەڕیان وایە گەر ستیان لەبەر بکەن ئەوا سنگیان شۆڕ نابێتەوە، لەکاتێکدا ئەمە هەڵەیە، ستیان ماسولکەکانی مەمک لاواز دەکات و زووتر شؤڕدەبێتەوە، بۆیە باشترە لەوکاتانەی پێویست نییە لەبەری نەکەیت.

 

 

تەندروستی

٢٥ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە جەستەت

٢٥ بیرۆکەی جوان بۆ گرنگیدان بە جەستەت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە پێنج ڕێگایە بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات:

– ڕۆژانە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە تەڕی بمێنێتەوە

– ماست بخۆ چونکە یەکێکە لەو خواردنانەی گەدە چالاک دەکات

 

 

– کونجی خواردنێکی ڕیشاڵییە و بۆ گەدە زۆر بەسوودە

 

 

– هاوکات مۆز یەکێکی دیکەیە لە خواردنە بەسوودەکان بۆ گەدە

– ڕۆژانە بەلانیکەم ١٠ بۆ ١٥ خولەک وەرزش بکە و جەستەت چالاک بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی بۆ هەوکردنی پێست لە ناوچە هەستیارەکان

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتیە بۆ هەوکردنی پێست لە ناوچە هەستیارەکان و پێست کە خانمان زۆر پێویستیان پێدەبیت:

 

-زەردەچەوە لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکە و لێی بدە، زۆر بەسوودە و چارەسەری دەکات

 

– ڕۆژانە ٣ جار ڕۆنی گوێزی هیندی بدە لەو ناوچەیەی توشی هەوکردنی پێست بووە

– پارچەیەک سیر بهاڕە و لەگەڵ زەیتی زەیتوون تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لەو ناوچەیە

 

کاتێک لە هەر ناوچەیەکی جەستەت پێستت توشی هەوکردن دەبێت ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە

– هەوڵبدە ناوچەکە بە وشکی بمێنێتەوە و هەوا لێی بدات

-ڕۆژانە گۆرەویی و جلەکانی ژێرەوەت بگۆڕە

– جل و خاولی و کەرەستەی خۆت مەدە بە کەسانی دیکە

-پاش ڕاهێنان و عەرەقکردنەوە خۆت بشۆ

-زوو زوو دەستەکانت بشۆرە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام
ریکلام
ریکلام

کوردستان

دوایین