وەستا ڕەسوڵ: سەركردایەتی 60 كەس دەبێت


ئەندامێكی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو و بێ‌ غەش و بێ‌ خەوشە و دەشڵێت: “سەركردایەتی لە 60 كەس پێكدێت”.

وەستا ڕەسوڵ، ئەندامی كۆنگرە و فەرماندەی سەربازی یەكێتی بۆ میدیاكان، كە پەیامنێری (خەڵك) ئامادەبوو ڕایگەیاند، پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی زیاتر لە 60 ماددەیە و نزیكەی 13 ماددەی ماوە پەسەند بكرێت.

وەستا ڕەسوڵ هۆكاری درێژكردنەوەی كاتی كۆنگرەی بۆ “گفتوگۆی زۆر لەسەر پەیڕەوی حزب” گێڕایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، كۆنگرە زۆر بە سەركەوتوویی بەڕێوەدەچێت و بێ‌ غەش و بێ‌ خەوشە.

سەبارەت بە بوونی جێگر بۆ سەرۆكی یەكێتی، “وتی ئەوە كاری كۆنگرەیە” و ئاشكراشی كرد، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەپێی پەیڕەو لە 60 كەس پێكدێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆنگرەی پێشووی یەكێتی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتی گەیشتە زیاتر لە 120 كەس و لەم كۆنگرەیەدا بۆ نیوە كەمە كراوەتەوە.

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نییە
پێشت پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نییە
بەڵێندەرێکی عەرەب لە سلێمانی بە فێڵ پارەی دەیان کەس دەبات
دواتر بەڵێندەرێکی عەرەب لە سلێمانی بە فێڵ پارەی دەیان کەس دەبات
پەیوەندیدار