ئەسەد: دۆخی ژیانی سوورییەکان خراپە و هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە



بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوەندی چین (CCTV)، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ دۆخی ئێستای سوریا وتی: بە دڵنیاییەوە دۆخی ئێستا نە باشە و نە خراپە، با ڕوون بین، دۆخەکە خراپە، تا دێت خەم و ئازارەکانی خەڵکی ڕوو لە زیاد بوونە.

 

ئەسەد، لەو چاوپێکەوتنەیدا، ئاماژەی بەوەکرد، گەلی سووریا، هەمیشە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی دیکەی جیهانیشدا، پەیوەندییەکی باشی هەبووە و لەڕێیەوە توانیویەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و زانست و کلتووریی خۆی ئەنجام بدات، بەڵام دۆخی ئێستای ژیان لە وڵاتدا خنکێنەرە و تا دێت وڵاتانی رۆژ ئاوا ئەو گوڕە زیاد دەکەن کە وڵاتی پی گیرۆدە و خنکاو بووە، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نییە کە هیچمان پێناکرێت، ئێمە بۆیە هاتوینەتە چین تا کارێک بکەین، بەشێکی سەردانمان بۆ چین دەربازکردنی وڵاتە لەو دۆخە خراپەی تێیدایە.

 

سەبارەت بە پاڵپشتی وڵاتانی دۆست، ناوبراو دەڵێت: پاڵپشتی وڵاتانی دۆست زۆر گرنگە خاڵێکی جەوهەرییە، وڵاتانی دۆست دەتوانن هۆکار بن بۆ کردنەوەی ئەو دەرگا کڵۆمدراوانەی سەر گەلی سووریا.

 

ئەسەد ڕاشیگەیاند؛ شەڕی سووریا کۆتایی نەهاتووە و وتی: ئێستا ناوچەکەمان ڕووبەڕووی شەڕێک بووەتەوە کە دوو جۆر مەترسی لەخۆدەگرێت: مەترسی لیبرالیزمی مۆدێرنی ڕۆژئاوایی کە لە ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە، و مەترسی توندڕەوی.”

 

وتیشی گەورەترین کۆسپی بەردەممان لە چارەسەرکردنی دۆخی سووریادا دەستێوەردانی دەرەکییە، گەر دەستوەردانەکان نەهێڵن دەتوانین بە چەند مانغیک دۆخی وڵاتەکەمان ئاسایی بکەینەوە.

سەرچاوە: سانا

مامۆستایان بایکۆت ناشکێنن
پێشت مامۆستایان بایکۆت ناشکێنن
پێداکێشانی نەهەنگێک بە بەلەمێکدا قوربانی لێکەوتەوە
دواتر پێداکێشانی نەهەنگێک بە بەلەمێکدا قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار