عێراق پلەی سێیەمی هاوردەکارانی شمەکی تورکیای گرتووە



ئەمڕۆ شەممە، دەستەی ئامارەکانی تورکیا لیستی ئەو وڵاتانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین خواردەمەنی و شمەک و کاڵایان لە تورکیاوە هاوردەی وڵاتەکانیان کردووە و عێراق لەپلەی سیێەمی ئەو وڵآتانەدا هاتووە.

وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی هاوردەکار لەتورکیاوە عێراق لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندی مانگی ئابدا دێت، دەستەی ئاماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆی گشتی داهاتەکانی هەناردەی تورکیا لەمانی ئابدا زیاتر لە ٢١ ملیار و ٦١٥ ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی پاردا بەڕێژەی ١.٦٪ گەشەی کردووە.

ئەوەخراوەتەڕوو، هاوردەی تورکیا لەمانگی ئابدا گەیشتووەتە ٣٠ ملیار و ٢٧١ ملیۆن دۆلار و بەرارد بە هەمان کات لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرێژەی ٦.٩٪ کەمی کردووە

بەپیی ئامارەکانی دەستەکە، عێراق لەپلەی سێیەمی ئەو ڵاتانەدا دێت کە زۆرترین هاوردەیان لە تورکیاوە کردووە لەمانگی ئابی ڕابردوودا کە بەهاکەی گەیشتووەتە یەک ملیار و ٩١ ملیۆن دۆلار وتیشی ” عێراق لە مانگی ئابدا لە پلەی سێیەمدا بوو لە هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی جیهان بە بەهای یەک ملیار و ٩١ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا ئەڵمانیا هاوبەشی سەرەکی هەناردەکردن بوو بە یەک ملیار و ٧٨٢ ملیۆن دۆلار، دواتریش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پلەی دووەمدایە بە یەک ملیار و ٣٢٣ ملیۆن دۆلار، پاشان بەریتانیا بە یەک ملیار و ٦٣ ملیۆن دۆلار لە پلەی چوارەمدایە و ئیتاڵیا بە ٨٧٥ ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەمدایە.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆی گشتی بەهای هاوردەی ئەو پێنج وڵاتە لەتورکیاوە لەمانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٨.٤٪.

قەیس خەزعەلی گرەنتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
پێشت قەیس خەزعەلی گرەنتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
ژمارەی گیانلەدەستدانی کارەساتەکەی حەمدانییە بۆ ١٠٤ کەس بەرزبووەوە
دواتر ژمارەی گیانلەدەستدانی کارەساتەکەی حەمدانییە بۆ ١٠٤ کەس بەرزبووەوە
ەیوەندیدار